Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:48

که‌رکوک: هامه‌رێک سووتێندراو دوو که‌سی دژه‌ تیرۆری عێراقیش کوژران و برینداربوون

له‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو به‌چه‌كی ئارپیجی هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك و دوو كه‌سی سه‌ر به‌ دژه‌ تیرۆری عێراق كوژران و برینداربوون و هامه‌رێكی ئه‌و هێزه‌ش سووتێنرا.

محه‌مه‌د سه‌بعان، به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌ كه‌ركوك به‌سۆمه‌رییه‌ نیوزی رایگه‌یاندووه‌: له‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه‌ كرایه‌ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له‌ ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك ،دوو كه‌سی سه‌ر به‌ دژه‌ تیرۆری عێراق كوژران و برینداربوون و هامه‌رێكی ئه‌و هێزه‌ش سووتێنرا.

محه‌مه‌د سه‌بعان گوتیشی: پێش ماوه‌یه‌ك باره‌گاكه‌مان بێ پاسه‌وان بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی باره‌گاكه‌مان كوژرا،داوامان له‌ هێزی دژه‌ تیرۆری عێراق كرد پاسه‌وانی له‌ باره‌گاكه‌مان بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.