داعش لەم رێگایە چەندین كەس دەرفێنێت هۆشداریش دەدرێته هاووڵاتیان هاتووچۆی تێدا نەكەن.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا – كه‌ركووك رێگەیان بە ئوتۆمبیلێك گرتووە، دووان له سەرنشینى ئوتۆمبیلەكەیان رفاندووە ، تا ئێستا شوێنیان نادیارە.
قائیمقامی شارۆچكه‌ی خاڵس رایگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو، له ده‌روازه‌ی سه‌فره چه‌كدارانی داعش رێگەیان بە ئوتۆمبیلێك گرتووە دوو كه‌سیان تیدا رفاندووە، قائیمقامی شارۆچكه‌كه‌ش ئاشكراى ده‌كات ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا – كه‌ركووك دەستیان بە جموجۆڵ كردوەتەوە ، تا ئێستا چه‌ندین رووداوی هاوشێوه و رفاندنی خه‌ڵكی لێ ئه‌نجامدراوه، هه‌ر بۆیه هۆشداری دەدەینە هاووڵاتیان هاتووچۆ لەم رێگایە كەم بكه‌نه‌وە.
لە ئێستادا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بەردەوامن لە لێكۆڵینه‌وه‌ى رووداوەكە ، ئوتۆمبێلی دوو كەسەكە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا گواستراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عوزێم، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ، ئەو دوو كەسەی لەلایەن چه‌كدارانی داعش رفێندراوبوون، پیشەیان كاسب بووە.
پێشتریش رۆژنامه‌ى "ئیندیپندنت"ى به‌ریتانى له ڕاپۆرتێكیدا، بڵاویكرده‌وه، كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش جارێكى تر كتۆپر له سووریا و عێراق ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و هێرشى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌كه، ڕاپۆرتێكی نووسه‌ر "پاتریك كۆكبرن"ى به ناونیشانى (له سووریا، رێكخراوى داعش به‌خێرایى و به شێوه‌یه‌كى ترسناك ده‌گه‌ڕێته‌وه) بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌و چالاكییه توندڕهوانانه ده‌كات ، كه داعش به‌م دواییانه ئه‌نجامى داون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.