دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکێتیی ئەوروپا، رایگەیاند، مۆڵەتی فەرمیمان وەرگرتووەو بڕیارە رۆژی 19-3-2018 لەناو پەرلەمانی ئەوروپا ئاهەنگی نەورۆز سازبکەین و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی حکومەتی بەلجیکا ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکە.
نوێنەری حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ رووداو باسی لەوەشکرد، کە بەرپرسانی پۆستە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، رەزامەندییان پێشانداوە لە هەموو ئەو پۆست و بانگهێشتنامە فەرمیانەی لە نوێنەرایەتی حکومەتەوە دەردەچن، ئاڵای کوردستان وەک پول بەکار بهینرێت و ئەوەش تایبەتمەندییەکە تەنها بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.