Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:26

لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیریدا بەھۆی تەقەی خۆشییەوە براى زاوا کوژرا

مەسعود حسێن، براى زاوا، تەمەن 28 ساڵ
کوردستان TV
100%


دوێنێ چوارشەممە 7-3-2018 لە کەمپی ماملیان لە قەزای ئاکرێ، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کەسوکاری زاوا تەقەی خۆشی دەکەن و لەئەنجامدا برای زاوا بەناوی "مەسعود حوسێن"، تەمەن 28 ساڵی گیانی لەدەستدا.

له‌م باره‌وه‌ مەتین ئاکرەیی، بەڕێوەبەری کەمپی مامەلیان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی کردووە کەسوکاری زاوایە، ئەوان کوردی موسڵن و دوو ساڵە ئاوارەی ئاکرێ بوون، كه‌ به‌هۆى ته‌قه‌ى خۆشییه‌وه‌ كىسێك كه‌ براى زاوایه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

هەفتەی رابردووش لە رووداوێکی ھاتووچۆدا ھەر لە ناوحیه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ربه‌ قەزای ئاکرێ زاوایەک کە تەنها پێنج کاتژمێر بوو زەماوەندی کردبوو، گیانی لەدەستدا.

سەرەتای ئەم مانگەش لە رووداوێکی هاوشێوەدا، لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی تەکیە لە نزیک قەزای چەمچەماڵ، لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیریدا بەھۆی تەقەی خۆشییەوە ھونەرمەندێکی میللی کوژرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.