له ئه‌نجامی خێرا لیخوڕین دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- خه‌بات وه‌رگه‌ڕان و شوفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێڵه‌كه برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
له‌مباره‌یه‌وه كۆڤان ساڵح، ئه‌فسه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بنكه‌ی هاتوچۆی خه‌بات به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: هۆكاری رووداوه‌كه له ئاكامی خێرا لیخورین بووه‌و هه‌ردوو شوفێره‌كه به‌و هۆیه‌وه برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له هه‌ولێر كراون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.