Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:10

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

پابه‌ندین به‌وه‌ی به‌رگری له‌ مافه‌كانیان بكه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێ، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا و دوێنێش جه‌ختم له‌ وه‌زیری دارایی كرده‌وه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی مامۆستایان بدرێت.

له‌كاتی به‌شدارییكردنی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كانی 8ی مارس و رۆژی پۆشینی جلی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سلێمانی، د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: خۆشحاڵین ده‌بینین له‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌وامی ئاسایی ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌، بێگومان له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، مامۆستایانیشی گرتووه‌ته‌وه‌. مامۆستایان له‌ بارودۆخێكی سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانی خۆیاندابوون، ئه‌وان مافی خۆیانه‌ و ئێمه‌ پابه‌ندین به‌وه‌ی به‌رگری له‌ مافه‌كانیان بكه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا و دوێنێش جه‌ختم له‌ وه‌زیری دارایی كرده‌وه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی مامۆستایان بدرێت. له‌ هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌داخه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق تا ئێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێناوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.