به بریارێكی فه‌رمی سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك پۆشینی جلی كوردی و میللی قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ 8ی مارسه و رۆژی جیهانی ئافره‌تانه هاوكات ئه‌مرۆ له دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جلی كوردی ده‌پۆشرێت به هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی جلی كوردی ده‌كه‌وێته 10ی مارس كه رۆژی شه‌ممه‌یه‌و ده‌وامی فه‌رمی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا نییه، هه‌ربۆیه ئه‌و مه‌راسیمه پێش خراوه بۆ ئه‌مرۆ ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆری قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به جلی كوردییه‌وه ده‌وامی ئاسایی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام به داخه‌وه به بریارێكی عه‌سكه‌ری له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك و له قوتابخانه‌كان و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كان پۆشینی جلی كوردی قه‌ده‌غه ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها له فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی حكومی رێگه نادرێت هاووڵاتیان به جل‌و به‌رگی ره‌سه‌نی خۆیانه‌وه رۆژی پۆشینی جلی میللی خۆیان بپۆشن و به‌رزی رابگرن ، له به‌رده‌م قوتابخانه‌كان و زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش هێزێكی داپڵۆسێنه‌ر وه‌ستاون و رێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك به جلی كوردییه‌وه بچێته شوێنی كاره‌كه‌ی یا ناوه‌ندی خوێندنه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.