Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:08

حه‌شدی شه‌عبی زه‌وی له‌ که‌رکوک دابه‌ش ده‌کات

گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته‌ نێو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌تیرۆری عێراق
Kirkuk
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك كه‌وتۆته‌ ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزو چه‌كاره‌كانی تری عێراق له‌ دوای ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌ كه‌ركوك شاره‌كه‌ ئارامی له‌ ده‌ست داوه‌ و له‌ شاره‌كه‌دا حوكمرانی سه‌ربازی په‌یره‌و ده‌كرێت و عه‌سكه‌رتاریه‌ت ته‌نگی به‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك هه‌ڵچنیووه‌ .

ئه‌مرۆ له‌ خۆپیشاندانێكی دانیشتوانی گه‌ره‌كی  خه‌زرا حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌تیرۆری عێراق رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌و بووه‌ ده‌مه‌قاڵی و ناكۆكی له‌ نێوانیان به‌ هۆكاری رێگری كردنی دژه‌تیرۆری عێراق له‌ ته‌خشان و په‌خشانكردنی زه‌ویه‌كانی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌هۆی ته‌خشان و په‌خشانكردنی زه‌وییه‌كانی كه‌ركوك به‌سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نگرانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی به‌یانی ئه‌مرۆ گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته‌ نێو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌تیرۆری عێراق، كاتێك كه‌ دژه‌تیرۆر ویستی رێگری بكات له‌ پێدانی زه‌وی به‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شد له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: تا ئێستاش ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ نێوانیاندا.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.