Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:44

لە ڕۆژانی داهاتوو فڕۆکەخانەکانی هەرێم به‌رووی عه‌مره‌کاران دەکرێنەوە

لە مانگی ئەیلولی 2017 گەشتە نێودەوڵەتییەکان راگیران
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە لقی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 10 یەکەم گەشتی عومرە ڕاستەوخۆ لە سلێمانییەوە بۆ سعودیە ئەنجام دەدرێت و بەرپرسەی ئەوقاف رایگه‌یاند، ڤیزا و كاروباری یەكەمیین بەشی عومرەكاران تەواو بووە.

شێخ قادر قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرەی لقی سلێمانی  ڕایگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئاگادارکراوینەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئازار یەکەم گەشتی حەج و عەمرە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شاری جددەی سعودیە ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كارەباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوو گەشتی عومرە بۆ سعوودیە دەست پێ بكاتەوە و چاوەڕوانی دەرچوونی فڕۆكەیین بۆ گەشتەكە.

ئەو بەرپرسەی ئەوقاف گوتی، ڤیزا و كاروباری یەكەمیین بەشی عومرەكاران تەواو بووە و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوە كە ئایا عێراق هیچ ڕێگرییەك دروست دەكات یان نا، چونكە دەبێت لەو دوو ڕۆژەی داهاتوو یەكەمیین گەشت ئەنجام بدرێت لە هەرێمی كوردستان بۆ سعوودیە.

ئەو بەرپرسەی ئەوقاف ئاشكرای كرد سەرجەم كاروبارەكانی عومرەكاران تەواو بووە و ڤیزەكانیشیان گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی گەشتەكەیان ئەنجام بدەن لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.

كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لە كاتێك لە ماوەی ڕابردوو بە دەركردنی چەند بڕیارێكی سیاسی لە عێراق بۆ سزادانی خەڵكی كوردستان گەشتە نێودەوڵەتییەكان هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی داخران.

لە مانگی ئەیلولی 2017 بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.