Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:57

به‌رپرسى ئاژانسى (ئه‌عماق)ى داعش ده‌ستگیرکرا

به‌هۆیه‌وه‌ 6 هاوكارى ترى ده‌ستگیركراون
به‌رپرسى ئاژانسى (ئه‌عماق)ى داعش ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى روسیا الیوم به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى عێراقى ڕایگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانیان عوسمان خالد الامینى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ئاژانسى ئه‌عماقیان ده‌ستگیر كردووه‌.

راید عبدالعزیز المعازیدى له‌ ده‌زگاى ئه‌منى عێراق وتویتى: رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 3ى ئادارى 2018،  به‌رپرسى یه‌كه‌مى ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به‌ داعشیان ده‌ستگیركرد و دوابه‌دواى ده‌ستگیركردنى به‌رپرسه‌كه‌ى داعش، زانیارى وردى دركاندووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 6 هاوكارى ترى ده‌ستگیركراون.

ئاژانسى ئه‌عماق، له‌ساڵى 2014 و دواى به‌هێز بوونى داعش ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كرد و به‌ درێژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ كارو چالاكییه‌كانى داعشى و گرته‌ ڤیدیۆى كوشتنیان بۆ جیهان ڕووماڵ ده‌كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.