ڕۆژنامەی Anchorage Daily Newsـی ناوخۆیی، لە زاری ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ سەلامەتی گواستنەوە (NTSB) بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەک کە 7 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا کەوتەخوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، فڕۆکەکە لە جۆری Cessna 441 بووە و لە شاری ئەنکۆریجەوە بەرەو Cape Newenham لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەلاسکا گەشتی کردووە.
چاودێرانی هاتوچۆی ئاسمانی لە ناوچەی Cape Newenham –کە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی و وێستگەیەکی ڕاداری هێزی ئاسمانی ئەمریکای لێیە ئاماژەیان بەوە کردووە کە فڕۆکەکە پێش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەکە تێکشکاوە.
تاوەکو ئێستا بە فەرمی زانیاری دەربارەی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکان یان بوونی هیچ ڕزگاربوویەک ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەرپرسانی سەربازی لە فەرماندەیی ئەلاسکا ڕایانگەیاندووە کە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ئێستادا ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ سەلامەتی گواستنەوە و بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی، لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە دەستپێکردووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.