Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 07:23

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کرد

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.