Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 04:10

سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەچنە ‌ئەمەریکا و بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی (AP) بڵاویکردەوە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزا بە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و ئەندامانی تری شاندی ئێران دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە بەپێی پابەندبوونەکانی وڵاتی میواندار دراوە، بەڵام هاوکات ڕایگەیاند کە شاندەکەی ئێران کۆمەڵێک رێکاری سنووردارکردنی بۆ دانراوە وەکو هاتوچۆی ئەندامانی شاندەکە بە توندی سنووردار دەکرێت و سنووردارکردنی کڕینی کاڵای لوکس و چەند بەرهەمێکی دیکە لەلایەن شاندەکەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە قەبارەی شاندەکەی ئێران بۆ ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بچووکتر دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.