Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 04:10

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات و لە پەراوێزی سەردانەکەشیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕاگەیاند، سەرۆک وەزیران جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ، گوتارێکیش لە بەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش دەکات. هەروەها لە خشتەی سەردانەکەیدا، چەندین دیداری دیکەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکاندا دەبێت.

گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژی 30ـی ئەیلوول وەک وادەیەکی گرنگی سیادی دەستنیشان کراوە، کە تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەرەو قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئابووریی درێژخایەن هەنگاو دەنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.