Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 23:52

سەرۆک بارزانی نیشانەی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی لەلایەن پاپای ڤاتیکانەوە پێ بەخشرا

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ پاتریارکی فەخری کەنیسەی کاسۆلیک کرد.

لە دیدارەکەدا کاردیناڵ لویس ساکۆ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی و بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەبوو، هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە ڕۆڵی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی تری کوردستان و عێراق هەبووە.

کاردیناڵ لویس ساکۆ ئەوەیشی ڕاگەیاند کە لەبەر ئەو ڕۆڵە بەرزەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی و بەها مرۆییەکان گێڕاویەتی، داوای لە پاپای ڤاتیکان کرد کە نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپا بە سەرۆک بارزانی ببەخشرێت.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاپای ڤاتیکان و کاردینال لویس ساکۆ، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەلی کوردستان شانازییەکی گەورەیە کە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتیخوازیی بۆ بە میرات ماوەتەوە.

سەرۆك بارزانی هەروەها جەختی لە پاراستنی بەهای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە "ڕەفتار و کردەوە، جۆری هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دیاری دەکەن، نەک بیر و ئینتیمای ئایینی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.