Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 02:20

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛
پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان.
سەرۆک بارزانی وەک سیمبۆڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزان و باوەڕی ڕاستەقینەی پاکی و مروڤدوستییە و شایانی هەموو خەڵات و پێزانینێکە.
هەرێمی کوردستان، لە سایەی ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانیدا ، وەک هەمیشە مەڵبەندێکی گرنگ و گەشی پێکەوەژیانی ئاشیییانە دەبێت لە ناوچەکە و جیهاندا.


مەسرور بارزانی


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/8/20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.