پاش ئه‌و یاداشت و هه‌وڵه بهردهوامیانهى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و به‌رپرسانى وه‌رزشى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى یاری یانه‌كانیان كهلهیاریگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت ، یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا به‌شێوه‌ی فه‌رمى وه‌ڵامى عێراقى دایه‌وه كه‌ناتوانن لهخاكتان یارى ئه‌نجام بده‌ن ، به‌هۆكارى ناله‌بارى دۆخی ئاسایش ، وهنهبوونى سه‌قامگیرى پێویست هۆكاره له‌به‌رده‌متان كهیاریهكان له‌عێراق به‌ڕێوه ناچێت ،
یه‌كێـتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ عێراق ڕایگه‌یاندووه له‌سه‌رتانه یاریگایه‌ك ده‌ست نیشان بكه‌ن له‌وڵاتانى دراوسێ بۆ ئه‌نجامدانى یاریه‌كان .
هه‌ردوو یانه‌ى زهوراو قوه‌جه‌ویه به‌هۆى پاڵه‌وانى بوونیان له‌عێراق ، به‌شدارن له‌جامى یه‌كێتى ئاسیا هه‌وڵى ته‌واوى ئه‌م یانانه و یه‌كێتیه‌كه ئه‌وه‌بوو بتوانن له‌یاریگاكانى عێراق له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان یاریه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام جارێكى دیكه عێراق له‌م هه‌وڵه‌ى شكستى خوارد نه‌یتوانى بڕیارى پێویستى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت تا یاریه‌كان بگوازێته‌وه خاكه‌كه‌ى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.