دوایی ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه یاریزانى فیرۆنتینا داڤید ئه‌ستۆرى ، له‌به‌یانیه‌كى زوو مردنى ڕاگه‌یاندرا له‌ماڵه‌كه‌یدا پاش چوونه‌وه‌ى بۆ ماڵ له‌شه‌ودا كهبهیانیهكهى خه‌به‌رى نه‌بووه‌ته‌وه . كۆچى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی خولى ئیتاڵیا تائیًستا به‌فه‌رمى پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه له‌هۆكارى مردنه‌كه‌ى
لهبهیانێكى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتاڵیادا هاتووه كه‌به‌هۆى كۆچى دوایی داڤید ئه‌ستۆرى ته‌واوى یارییه‌كانى خولى ئیتاڵیا دواخرا بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو .
پێشتر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه یاری كردووه بۆ یانه‌كانى میلان ، ڕۆما ، كالیارى ، كه‌دواهه‌مین یانه‌شى تا ساتى مردنى وه‌ك به‌رگریكارێكى به‌توانا و دیار له‌ڕیزى فیرۆنتینا یارى كردووه . ئه‌ستۆرى له‌ته‌مه‌نى 31 ساڵى ماڵئاوایی له‌یانه‌كه‌ى و هه‌واداران و ژیان كرد ، وه‌ته‌نیا دوو هه‌فته بوو ببو به‌باوك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.