ڕۆژى شه‌ممه 2018/3/3 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- تیروپشكى ده‌ستنیشانكردنى یاریگه، بۆ به‌شێك له یارییه‌كانى خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان راكێشرا.
2- له یارى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابى لاوانى كوردستان، به مه‌به‌ستى لێكۆلینه‌وه و به دواداچوون له رووداوه‌كانى یارییه‌كه، بانگهێشتى سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه كرا، بریاردرا به:
• را‌گرتن و دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى تیپى لاوانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر (فه‌تحى قه‌ره‌نى) بۆ سێ یارى، كه نابێ له یاری داهاتووى یانه‌كه‌ى له نێو یاریگه ئاماده‌بێت و غهرامهكردنیشی به بڕى 250000 دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى رۆڵى خراپی له یارییه‌كه.
• راگرتنى یاریزانى تیپى لاوانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر (ئه‌حمه‌د عه‌بدولخالق) ژماره (6) بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و رێزنه‌گرتن له جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى یارییه‌كه.
• راگرتنى یاریزانى تیپى لاوانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر (نیاد جه‌لیل) ژماره (4) بۆ سێ یارى و غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنى یاریزانانى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى نه‌ورۆز (هه‌رێم بورهان) بۆ سێ یارى و غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى هێرشكردنه سه‌ر ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه و لێدانى له ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست و هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له گیانى وه‌رزشى.
3- نووسراوى یانه‌ى زانكۆى جیهان ژماره 18 له رێكه‌وتى 2018/3/3 ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرا، له ئه‌نجام نه‌دانى دوا یارییان له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان.
4- نووسراوى یانه‌ى كۆیه ژماره 22 له رێكه‌وتى 2018/2/28 له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى تیپى لاوانیان له خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا به به‌شدارینه‌كردنیان له خولى ناوبراو.
5 - بڕیاردرا گواستنه‌وه‌ى زستانه بۆ یاریزانان ئه‌نجام بدرێت به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه:
• گواستنه‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته ده‌بێت له 2018/3/4 تا 2018/3/11.
• ته‌نیا یانه‌كانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
• یاریزانانى خولى نایابى كوردستان ناگرێته‌وه، تا كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م.
• گواستنه‌وه‌ی زستانه یاریزانانى پله‌یه‌ك و پله‌دوو و لاوان ده‌گرێته‌وه.
6- به هۆى كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م و پشووى نێوان قۆناغه‌كان، خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته ده‌وه‌ستێت.
7- یارى نێوان دهۆك و نه‌ورۆز له خولى نایابى لاوانى كوردستان گه‌ڕى كۆتایی، له رۆژى پێنجشه‌ممه رێكه‌وتى 2018/3/8 له كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
8- یاری نێوان زێره‌ڤانى و ئافره‌تانى هه‌ولێر له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان گه‌ڕى كۆتایی، له رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 2018/3/9 له كاتژمێر 5:00 ـى ئێواره له هۆڵى زانكۆى دهۆك به‌رێوه ده‌چێت.
9- ئاگادارى تیپه به‌شداربووه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 2018/3/10 نوێنه‌ریان و راهێنه‌ره‌كانیان له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، پێویسته سه‌رجه‌م تیپه‌كان لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) و ده‌سته‌ى هونه‌رى له رۆژى كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌ش به لێژنه‌ى پێشبركێكان بكه‌ن.
10- به هۆى ئاژاوه و هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌یان، ئاگادارى كۆتایی یانه‌ى كفرى ده‌كه‌ینه‌وه به كۆنترۆڵ كردنى جه‌ماوه‌ر و یاریگه‌كه‌یان، پێویسته پارێزگارى له تیپى میوان و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزاكان توندتر ده‌بێت.
11- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته پیاوانى پۆلیس و ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتنى خێرا (ئه‌مبوڵانس) له یاریگه و هۆڵ و وه‌رزشییه‌كان ئاماده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌رى ئاماده‌نه‌بوونى پیاوانى پۆلیس به بڕى 200000 دوو سه‌د هه‌زار دینار و نه‌بوونى ئه‌مبوڵانس به بڕى 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
12- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ى خولێكى تایبه‌ت بۆ چارهسهركهرانى پزیشكى یانه‌كانى كوردستان، له كاتى پشووى نێوان یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌مى خولى نایابى كوردستان.
13- راگرتنى ناوبژیوانى چواره‌مى یارى نێوان ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان (پشتیوان عه‌لى) بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى له یارییه‌كه.
14- به‌هۆى ده‌ركردنى له یارییه‌كه و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى، له یارى نێوان ئافره‌تانى هه‌ولێر و ئه‌فرۆده‌یت له خولى نایابى فوتساڵى نایابى كچانى كوردستان، بریاردرا به راگرتنى یاریزانى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت (په‌یڤین محه‌ممه‌د ئه‌مین) ژماره (10) بۆ سێ یارى و غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
راگه‌یاندنى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.