یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وامه، له‌یارى ئه‌م ههفتهشى براوه‌بوو به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ، سه‌ركه‌وتوبو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه و له‌ئێستادا پێشه‌نگى خوله‌كى گرتووه خاوه‌ن سێزده خاڵه
له‌یاریه‌كى دیكه‌ى خول كهسهركهوتنى تێدا تۆماركرا و گۆڕانكارى له‌خشته‌ى ڕیزبه‌ندیدا دروست كرد ، براوه بوونى ئارارات بوو توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر زێره‌ڤانى به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ئارارات هاته پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه خاوه‌ن 12 خاڵه .
هه‌ندرێن یانه‌یه‌كى دیكه كهلهڕیزبهندى له‌پله‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله ، یانه‌ى ناوبراو له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو یارى ئه‌نجام نه‌داوه خاوه‌ن ده‌خاڵه له‌پێنج یاریدا. ڕیزبه‌ندى خوله‌كه لهئیًستادا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه
برایه‌تى له‌شه‌ش یاریدا - 13 خاڵ
ئارارات له‌شه‌ش یاریدا - 12 خاڵ
هه‌ندرێن له‌پێنج یاریدا – 10 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌پێنج یاری – 7 خاڵ
زاخۆ له‌شه‌ش یاری - 7 خاڵ
زێره‌ڤانى له‌پێنج یاری - 5 خاڵ
هه‌ولێر له‌پێنج یاری - 4 خاڵ
نه‌ورۆز له‌پێنج یاری - 3 خاڵ
شێروانه له‌پێنج یاری - 3 خاڵ
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.