Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:47

تورکیا: بریارى  نەتەوە یەکگرتووەکان له‌مه‌ر ئاگربه‌ست عه‌فرین ناگرێته‌وه‌

توركیا: بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر هێرشەکانی توركیا بۆ سەر عەفرین نابێت
کوردستان TV
100%

بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی شەوی رابردوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا درا، شەڕی عەفرین ناگرێتەوە و بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر هێرشەکانی توركیا بۆ سەر عەفرین نابێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەبڕیاری ئاگربەستی لە سوریا بۆ ماوەی 30 رۆژ پەسەندکرد.

هاوكات بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گەیاندنی یارمەتی تەندروستی بۆ بریندارەكان و چۆڵكردنی ئەو ناوچانەی ‌غوتەی رۆژهەڵات دەکات، كە شەڕ و ململانێی سەربازی تیادایە، دوو هەفتەیە بەهۆی بۆردومانە ئاسمانییەكانی حكومەتی سوریاوە نزیكی 500 كەس كوژراون كە 116 كەسیان منداڵ بوون. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.