فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی هاوخەمییان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاراستەی سەرۆک بارزانی، تەواوی بنەماڵە، کەسوکار و ئاشنایانی کۆچکردوو دەکەن.
دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛
بسم الله الرحمن الرحيم
﴿وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ كِتَابًا مُّؤَجَّلًا﴾
بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێگەیشت، کە خوالێخۆشبوو نەوەی رێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی، تەواوی بنەماڵە، کەسوکار و ئاشنایانی کۆچکردوو دەکەین. لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە سەرجەم لایەک ببەخشێت.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٤ـی ئەیلوول، ٢٠٢٦
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.