تیمی پرۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی تاوەکو %50 ـی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پرۆژەی ڕووناکی تا 10ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و وادەکەی بە هیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، تیمی پرۆژەی ڕووناکی ئاشکرایان کرد، تاوەکو ئێستا نزیکەی 380 هەزار هاوبەش لەم لێخۆشبوونە سوودمەند بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن پارەدان لە ڕێگەی "ئی-پسوولە"وە ئەنجام دراوە.
تیمی پڕۆژەکە جەخت دەکەنەوە، ئەم لێخۆشبوونە تا 10ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و وادەکەی بە هیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە بۆ هیچ کەسێک.
بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا لە مانگی ئابی ڕابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران ڕاگەیەندرا.
بەپێی بڕیارەکە، داشکاندنەکە بە ڕێژەی %50 بۆ ماڵان و پرۆژە کشتوکاڵییەکان دەبێت، هاوکات بە ڕێژەی %25 بۆ پرۆژە بازرگانی و پیشەسازییەکان و فەرمانگەکانی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.