Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 21:35

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی؛

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.