Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 00:18

لە سیتەک بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو چێشتخانەوە سێ کەس بریندار بوون

100%

لە ناوچەی سیتەکی شاری سلێمانی بەهۆی تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان گرژی لە نێوان خاوەن و کارمەندانی دوو چێشتخانەدا دروستبوو و شەڕەتەقە ڕوویدا، لە ئەنجامدا سێ کەس بە فیشەک بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ئەڤین عەتا پەیامنێری کوردستان تیڤی، کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی سیتەکی شاری سلێمانی، بەهۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان کارمەند و خاوەنی دوو چێشتخانەی بەناوبانگی ناوچەکە، شەڕەتەقە ڕوویداوە.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان باس لەوە دەکەن، شەڕەکە لە نێوان شاگردەکانی دوو چێشتخانەکەدا ڕوویداوە و هۆکاری کێشەکەش بۆ تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان لەلایەن یەکێک لە چێشتخانەکان دەگەڕێتەوە، کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی بەرپرسانی چێشتخانەکەی تەنیشتی بە بیانووی بێزارکردنی کڕیار و میوانەکانیان.

پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروست بووە، کێشەکە بووەتە شەڕەتەقە و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون، دواتر بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران. هەروەها هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵی پشێوییەکەیان کرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.