ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەی درێژکردنەوەی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لە سووریا، بۆ ماوەی یەک مانگ، پەسەند کرد، بە مەبەستی رێخۆشکردن بۆ تیمە مرۆییەکان بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی شەڕ لەو سوریا.
لهم بارهوه ئهمرۆ یەکشەممە 25/2/2018، حەمید ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پێشوازیی لەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
هەروەها رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر ”رێکخراوە تیرۆریستییە“کان بەردەوام دەبێت، کە هەوڵی پارچەکردنی خاکی سووریا دەدەن، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان.
تۆمەتبارکردنی یەپەگە بە دابەشکردنی سووریا و بونیادنانی کیانێکی کوردی لەکاتێک دایە، کە ئەو هێزانەی سەر بە پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەوان نایانەوێ کیانێکی کوردی ”لە باکووری سووریا“ دروست بکەن.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە (نزیکەی هەشت ساڵە)، شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە. بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.