Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:53

ئه‌مریکا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سزای نوێ له‌ دژی رووسیا راده‌گه‌یه‌نێت

به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـی ئه‌مریكا
ئه‌مریكا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سزای نوێ له‌ دژی رووسیا راده‌گه‌یه‌نێت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ واشنتن سه‌رقاڵی تاوتوێی سزای تازه‌یه‌ له‌ دژی رووسیا، ئه‌ویش به‌هۆی كرده‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجامیداوه‌، له‌ ناویشیاندا ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـی ئه‌مریكا، كه‌ پێده‌چێت ئه‌م سزایانه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ دژی رووسیا رابگه‌یه‌نرێت.

ستیڤ مێنوشن وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌  له‌ كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند: ئێمه‌ سه‌رقاڵین كار له‌سه‌ر سزای نوێ بۆسه‌ر رووسیا ده‌كه‌ین و من ده‌توانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڵێم كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌گاته‌ ئه‌نجام و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ری دێمه‌وه‌ ئێره‌.

به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رپرسانی ئه‌مریكی و خودی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكی چه‌ندینجار جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستوه‌ردانی رووسیا هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ـی ئه‌مریكا نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.