Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:35

یه‌په‌گه‌ کوژرانی 8 سه‌ربازی تورکیای له‌ عه‌فرین راگه‌یاند

له‌ گوندی هێکیچى سه‌ربه‌ جندرێس له‌ كانتۆنی عه‌فرین 8 سه‌ربازی توركیا كوژران
کوردستان TV
100%

 

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، (یه‌په‌گه‌) ڕایگه‌یاند، له‌ گوندی هێکیچى سه‌ربه‌ جندرێس له‌ كانتۆنی عه‌فرین، شه‌ڕڤانان 8 سه‌ربازی توركیاو چه‌كداری گروپه‌كانیان كوشتووه‌.

یه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دوێنێ له‌ گوندی هێکیچ، له‌ سنوری جندرێس، شه‌ڕڤانان دژی سوپای تورکیاو و گرووپه‌كانی سه‌ربه‌ تورکیا چالاکیان ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ربازانی سوپای تورکیاو و گروپه‌كان له‌ ماڵێکدا جێگیر بوون، شه‌ڕڤانان دژی ئه‌وان چالاکیان ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شت سه‌رباز و چه‌كدار کوژراون.

یه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و خانووه‌ به‌ ته‌واوی ڕووخێندراوه‌ به‌سه‌ر سه‌ربازان و چه‌کداراندا، که‌ تێیدا ماونه‌ته‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.