وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی توندی ئاراستەی هەڵوێستەکانی شانشینی ئوردن کرد سەبارەت بە وەڵامدانەوە سەربازییەکانی تاران و پرسی تێپەڕبوونی مووشەک و درۆنەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: وەزیری دەرەوەی ئوردن پێیوایە دەبێت ئێران تا کەی چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی وەڵامی دەستدرێژیکارێک بداتەوە کە نە ڕێز لە سەروەری عەرەب دەگرێت و نە ڕێز لە سەروەری ئێران؟
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی نووسینەکەیدا پرسیارێکی ئاراستەی هاوتا ئوردنییەکەی کردووە و دەڵێت: ئایا ئەو بەڕاستی بێئاگایە لەوەی کە ئاسمان، خاک و ئاوەکانی عەرەب لە یەکەم هێرشەکانی ئەمریکادا بەکارهێنران کە بوونە هۆی کوژرانی ئێرانییە بێتاوانەکان؟
ئەم گرژییە دیپلۆماسییە دوای ئەوە دێت کە وەزیری دەرەوەی ئوردن لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاندبوو، ئێران تەنها 2 کاتژمێر دوای دەستپێکردنی جەنگ هێرشی کردووەتە سەر ئوردن و وڵاتانی تری ناوچەکە، ئەمەش بەو مانایەیە کە هێرشەکەی تاران وەک وەڵامدانەوە ئەژمار ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.