Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 18:31

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەندێک لە هاوبەشەکان دەکات

100%

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەندێک لە هاوبەشەکان دەکات ئەگەر یەدەگی فیدراڵی ڕێژەی سوو کەم نەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە پارێزگارەکانی بانکە ناوەندییەکانی ئەمریکا (یەدەگی فیدراڵی) کرد کە هەستێکی نیشتمانییان هەبێت، هاوکات هەڕەشەی ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەندێک لە وڵاتە هاوبەشەکان کرد ئەگەر ڕێژەی سوو کەم نەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی (ترووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "ڕێژەی سوو کەم بکەنەوە، ئەگەر نا بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ڕادەگرم کە کورتھێنانی بازرگانیمان لەگەڵیاندا هەیە."
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.