لە شاری گیسنی وڵاتی ئەڵمانیا، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی (دەلیل ئاسلان) ماوەی 11 ڕۆژە بێسەروشوێنە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە دەستنەکەوتووە.
دەلیل ئاسلان، کە خەڵکی شاری مێردینە، لە ڕێککەوتی 24/08/2026 لە کاتژمێر 06:24ـی بەیانییەوە لە ماڵەکەی خۆی چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە. ناوبراو پێش بێسەروشوێنبوونی، لە چێشتخانەیەک لەو شارەدا سەرقاڵی کارکردن بووە.
لەو بارەیەوە، ئامۆزایەکی ئەو گەنجە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: "دەلیل هیچ کێشەیەکی دەروونی یان کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بێسەروشوێنبوونی بەم شێوەیە کەسوکارەکەی تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆر کردووە."
هاوکات، پۆلیسی ویلایەتی هێسن وێنە و زانیارییەکانی دەلیلی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان لە هاووڵاتییان کردووە هەرکەس زانیارییەکی لەسەر شوێنی ناوبراو هەیە، پەیوەندییان پێوە بکات. سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئەم ساتە گەڕانەکان بێ ئەنجام بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.