Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 10:31

ترەمپ: کەنەدا یەکێکە لە خراپترین وڵاتانی جیهان و ڕووبەڕووی سزای بازرگانی دەبێتەوە

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی توونددا کەنەدای بە یەکێک لە خراپترین وڵاتانی جیهان وەسف کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و ئۆتاوا بەهۆی ناکۆکییە بازرگانییەکانەوە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

ترەمپ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کەنەدا مامەڵەیەکی زۆر نادادپەروەرانەی لەگەڵ ئەمریکادا کردووە و گوتی: کەنەدا بەڕاستی مامەڵەکردن لەگەڵیدا سەختە، ئەوان باجێکی 400% یان زیاتریان بەسەر جووتیارانی ئەمریکادا سەپاندووە و بە شێوەیەکی ناڕەوا سوود لە ئەمریکا وەردەگرن.

لە چوارچێوەی جەنگە بازرگانییەکەی نێوان هەردوو وڵات، ڕۆژی سێشەممە بڕیاری ترەمپ بۆ قەدەغەکردنی نزیکەی 1 ملیار دۆلار لە کاڵای کەنەدی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم بڕیارە بەرهەمەکانی شیرەمەنی، ئۆتۆمبێل و چەندین جۆر خواردنەوەی کحوولی دەگرێتەوە. ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارانە بەهۆی جیاکاریی کەنەدا دژی بەرهەمە ئەمریکییەکانە.

پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئۆتاوا لە سەردەمی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، کە تەنیا بازرگانیی نەگرتووەتەوە، بەڵکو دەنگۆی هەوڵی ترەمپ بۆ لکاندنی کەنەدا بە ئەمریکاوە، دۆخەکەی گەیاندووەتە خاڵی کۆتایی.

 لە بەرامبەردا، بەرپرسانی کەنەدا دەڵێن چیتر ناتوانن تەنیا پشت بە پەیوەندییە ئابوورییە ئاسانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ببەستن و سەردەمی پشتپێبەستنی تەواوەتی بە یەک شەریکی ئابووری کۆتایی هاتووە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.