Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 10:33

جەی دی ڤانس: متمانەمان بە گێڕانەوە و میدیاکانی ئێران نییە

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانیکدا باس لە بەئامانجگرتنی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئێران بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکاوە دەکات و گومانی خۆی لە گێڕانەوەی میدیای ئێران دەربڕی و هاوکات جەختیشی کردەوە کە واشنتن لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕووداوی بەئامانجگرتنی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئێران بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، متمانەیان بە گێڕانەوە و میدیاکانی ئێران نییە و ئەگەری زۆرە کە ئەو بانگەشانە ساختە و ناڕاست بن.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "بە هەر حاڵ، هەندێک جار هەڵە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا ڕوودەدات و ئەمەش شتێکی ئاسایییە، بەڵام کاتێک سوپای ئەمریکا هەڵەیەک دەکات، ئێمە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین و وانەی لێوە فێر دەبین بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە."

جەی دی ڤانس جەختی کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتییانی مەدەنی ناکەنە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد، لایەنە پەيوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکارەکانی پشت ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە هێرشەکە گەیشتوون.

پێشتر هێزەکانی ئەمریکا لە دوایین بۆردومانی خۆیاندا لە دژی ئێران کۆمەڵێک پێگەیان کردبووە ئامانج، دواتر تاران ڕایگەیاند، هێرشەکان بەر ماڵێک کەوتوون کە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی تێدا ئەنجام دەدرا لە باشووری وڵاتەکەدا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێ بکەوێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.