لە دادگای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای یاسایی لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمار دەکرێت، بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانى ههرێم وەک کارتێک بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت.
ئهمرۆ یەکشەممە 18/2/2018، شێرکۆ جەودەت، سەۆکی لێژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند" چەند رۆژێکە چەندین پەرلەمانتاری کوردستان، له پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
شێرکۆ جەودەت هەروەها رایگەیاند" بە تۆمەتی بەکارهێنانی مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سكالا لە دژی حەیدەر عەبادی لە دادگای فیدڕالیی عێراق تۆمار دەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەگەر پێویستی کرد، پرسی بەکارهێنانی قوتی خەڵکی کوردستان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبەنە دادگای نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.