دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ستافان دیمستۆرا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوەوە.
لە سێیەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی چەند وڵاتێکی جیهان کۆبووەوە، یەکێک لەوانەش ستافان دیمستۆرا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: لەگەڵ دیمستۆرا تاوتوێی دۆخی شاری عەفرینمان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.