كاتژمێر 12ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی داره‌توو و كه‌ڵه‌ك ئۆتۆمبیلێك له جۆری شۆفرلێت ئۆپترا وه‌رده‌گه‌ڕێت و به هۆیه‌وه 4 سه‌رنشینی ناو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بنه قوربانی، كه یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و 3 كه‌سه‌كه‌ی تریش به سه‌ختی بریندار ده‌بن.
دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كه‌ن و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن.
شیاوی باسه پۆلیس هۆكاری وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ تیژ لێخوڕین و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه و به‌هۆی خلیسكی رێگاكه به‌هۆی باران بارینێكی زۆر و تیژره‌وی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی له‌لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه ئه‌و رووداوه روویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.