Erbil 31°C شەممە 29 ئاب 18:04

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

100%

سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکە کردەوە

ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کریستیەن ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پێگە و بایەخی تایبەتی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دا و جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ بوونی هەماهەنگیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسیەکانی تیرۆر و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تەوەری تری ئەو دیدارە بوو..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.