Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 05:43

سووریا: گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ڕێگریی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابییانی دروز ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە 29ی ئاب، قایمقامی پارێزگای سوه‌یدا کە زۆرینەی دانیشتووانه‌كه‌ی دروزن، گرووپە چەکدارەکانی ده‌ره‌وه‌ی یاسای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگری لە چوونەدەرەوەی قوتابیانیان لە ناوچەکە دەکەن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فەرمی، داواشی کرد ئەو تاقیکردنەوانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.

شاری سوه‌یدا و ناوچەکانی دیکەی باشووری پارێزگاکە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارە ناوخۆییەکاندان و دوا ناوچەن کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دایه‌.

گرژییەکان لە نێوان دەسەڵاتداران و گرووپە چەکدارەکانی دروزەکاندا زۆرن، لەو کاتەوەی پێکدادانەکانی ساڵی ڕابردوو لە نێوان دروزەکان و هێزەکانی لایەنگری حکوومەت ڕوویدا خراپترین کردەوەکانی توندوتیژی ناوخۆیی به‌خۆیه‌وه‌ بینی لە وڵاتەکە لە دوای ڕووخانی ئەسەد دا.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سووریا بڕیاریان دابوو ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەکان لە باکووری پارێزگای سوه‌یدا کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتدایە بۆ ئەو خوێندکارانە ئەنجام بدرێت کە دوو مانگ پێشتر بەهۆی گرژییەکانەوە نەیانتوانیبوو تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

به‌و هۆیه‌وه‌، هاووڵاتییانی دروزی دانیشتووی شاره‌كه‌ لە شەهبا لە باکووری شاری سوه‌یدا لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، "ڕێگاکان بە تەواوی داخراون بەڕووی هاتوچۆی قوتابیان و سەرپەرشتیاران بەرەو ناوەندەکانی تاقیکردنەوەکانی دەرەوەی ناوچەکە، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی لای قوتابیان و كه‌سوكاریان.

ئه‌مڕۆ مستەفا ئەلبەکوڕ، پارێزگاری سوه‌یدا کە لەلایەن دیمەشقەوە ڕاسپێردراوه‌، ئەم ڕه‌فتاره‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، "گروپەکانی دەرەوەی یاسا ڕێگری دەکەن لە چوونەدەرەوەی قوتابیان بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، ئه‌وه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بوڵ كردن نییه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ڕەتیدەکەینەوە داهاتووی قوتابیانی شاره‌كه‌ بکەینە موزایەدە لە هەر بارودۆخێکدا بێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.