ئه‌مرۆ شه‌ممه 29ی ئاب، له هێرشێكی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیادا لە ڕۆژئاوای کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بۆ سه‌ر كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی لانیکەم ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆیەوە ئاگرێکی بەرفراوان و زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویدا.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كیێڤ ڕایانگه‌یاند ، ژمارەی ئەو کەسانەی به‌هۆی هێرشه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 37 کەس.
ای خۆیه‌وه، داواکاری گشتی ئۆکراینا بڵاویکردەوە، ئەو کۆگایە کە دەکەوێتە شارۆچکەی مایلا، وادیارە بۆ هەڵگرتنی ماددەی تەقینەوە بەکاردەهێنرێت و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش بووه‌ته هۆی كاره‌ساته‌كه.
تیمور تکاچێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی کیێڤ لە ڕێگەی تێلێگرامەوە رایگه‌یاندووه: بەداخەوە ژمارەی کوژراوان لە ناوچەی پۆچا بۆ 37 کەس بەرزبووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شوێنی کارەساتەکە بۆ ده‌رهێنانی پاشماوه‌ی مردووان له شوێنی كۆگایه‌كه.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگه‌یاند، ئەوانەی ڕێگەیان داوە ئەمە ڕووبدات، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، چۆن ده‌بێت تەقەمەنی لە نزیک ماڵ یان شوێنی نیشتەجێبوون هەڵبگیرێت.؟
گوتیشی، تەقینەوەکە زیانی بە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دەوروبەری شوێنەکە گەیاندووە، كه خانەی بەساڵاچووان و کەمئەندامانی لێبووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.