وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئاب، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە دا: هاوکات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای (2024/7/1) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.