شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانی یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره‌گرنگه‌كانی گواستنه‌وه له جیهان ، به‌رده‌وامیش له پێشكه‌وتندایه .
پێش ده‌ركه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ته‌كنه‌لۆژی پێشكه‌وتوو كه به كاره‌با كار ده‌كات شه‌مه‌نده‌فه‌ركانی كۆن چه‌ند سیفه‌تێكیان هه‌بوو وه‌كو دووكه‌ڵی ره‌ش گالیسكه‌كان به هۆی چه‌ند بازنه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه به‌سترابوون , به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ئێمه‌ی راكێشاوه بوونی وورده به‌رده له‌سه‌ر هێلی ئاسن ده‌بێ سوودی چی بێت.
وه‌كو له‌لای هه‌موومان زانراوه هێلی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له ماده‌ی پۆڵا دورستكراوه به چه‌ندین میل له‌سه‌ر زه‌وی درێژ ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پله‌ی گه‌رمایی و هه‌ڵمژین و له‌ره‌وه‌كان و گلبوونه‌وه‌ی ئاوی باران به‌هۆی كشوهه‌وای ناله‌بار ، له‌هه‌مان كاتدا له‌وانه‌یه چه‌ند گژو گیا و روه‌كی له‌سه‌ری شین بێت ، بۆیه له نێو ئه‌و ورده به‌ردانه هیچ شتێك له مانه روونادات .
سه‌رچاوه / ئایات و معلومات
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.