Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:46

هونه‌رمه‌ندان سه‌ردانی ماڵی فه‌رنسۆ حه‌ریری ده‌که‌ن

به‌و ئامانجه‌ش درووستبووه‌ كه‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌و سنووره‌ بكات
faranso harere
کوردستان TV
100%

شاندێكی هونه‌رمه‌ندانی پایته‌خت له‌ یادی كۆچی دوایی سه‌ردانی ماڵی سه‌ركرده‌ فه‌رنسۆ حه‌ریریان كرد له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ریر ، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكوومی پێشوازیان لێكرا .
 دوواتر شاندی هونه‌رمه‌ندان سه‌ردانی گلكۆی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ فه‌ره‌نسۆ حه‌ریریان كرد وه‌ك وه‌فایه‌ك له‌پاڵ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندانی كردووه‌ كه‌ جێگه‌و ڕۆڵی دیاربووه‌ ، پاشان له‌ماڵی حریری له‌ مه‌ڕاسیمێكدا دیكۆمێنتاریه‌ك له‌سه‌ر كاروو چاڵاكیه‌ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌ندرووستیی ئه‌و ماڵه‌ نمایشكرا ، له‌كۆتایی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ماڵی حه‌ریری پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ند مامۆستا" باكوری‌" كرا له‌پاڵ ئه‌و به‌خشش و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی هونه‌ری میوزیك و گۆرانی كردووه‌ ، وه‌ كۆمه‌ڵێك كتێب له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كان وه‌ك دیاری به‌خشرایه‌ ئاماده‌بووان ، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ماڵی حه‌ریری تایبه‌ته‌ به‌ چاڵاكیه‌ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندرووستیی كه‌له‌ ماوه‌ی ڕابردووا كۆمه‌ڵێك چاڵاكیان ئه‌نجامدا له‌سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ریر به‌و ئامانجه‌ش درووستبووه‌ كه‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌و سنووره‌ بكات .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.