ئه‌و چاویلكه‌یه‌ی پۆلیسی وڵاتی چین له چاوی ده‌كه‌ن ، توانایه‌كی به‌هێز و سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، به‌هۆی پێوه‌ستبوونی به سیسته‌می چاودێری ئه‌لكیترۆنی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
ئه‌و جۆره چاویلكه‌یه ته‌نیا بۆ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان زۆر به سووده، چونكه زۆر جار دزی و تاوانی گه‌وره‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێ، بۆیه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ده‌توانن به‌و چاویلكه‌یه به وردی چاودێری خه‌ڵكی بكه‌ن و به ئاسانی تاوانباران بدۆزنه‌وه.
ئه‌و چاویلكه‌یه به ئامێرێكی هاوشێوه‌ی مۆبایلی زیره‌ك پێوه‌ست كراوه و ڕێ به پۆلیسه‌كان ده‌دا وێنه به چاویلكه‌كه بگرن و له‌و ئامێره تۆماری بكه‌ن، ئامێرهكهیش به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له داتابه‌یسی وێنه‌ی تاوانباران كه له‌لای پۆلیس هه‌یه به‌راوردی وێنه‌كه ده‌كات و هه‌ركات دۆزییه‌وه كه تاوانبارێكی هه‌ڵاتووه و له داتابه‌یس وێنه‌ی هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ پۆلیسه‌كه ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه و ئه‌وانیش به دوای ده‌كه‌ن و چاویلكه‌كه شوێنی هه‌ڵده‌گرێ تا ده‌گیرێت.
جیا له به‌راوردكردنی وێنه‌كه، له داتابه‌یس هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر تاوانباره‌كه وه‌ك ناو و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ناونیشان و پیشه‌ی پێشووی و هه‌موو زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ر تاوانبار و كه‌سانی هه‌ڵاتوو له ده‌ستی یاسا ده‌خاته به‌رده‌م پۆلیس و ئه‌ویش ده‌توانێ به خێرایی و بێ ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه هه‌ستی پێ بكات، بیگرن.
شایانی باسه ئه‌و جۆره چاویلكه‌یه ته‌نیا به‌سه‌ر پۆلیسانی شاری چانگچو دابه‌ش كراوه و ته‌كنیكی زۆر پێشكه‌وتووی تێدایه به‌كار هاتووه، به ئاسانی ده‌توانێ خوێندنه‌وه بۆ ڕووخساری خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری بكات و به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی شێوه‌كان و دیاریكردنی حاڵه‌تی ده‌روونی گومانباران و تاوانباران ده‌ناسێته‌وه و دیاری‌یان ده‌كات.
سه‌رچاوه / وشه
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.