پارێزگاری هەولێر، لەبارەی شەڕەکەی رۆژی چوارشەممەی پارکی شار لە هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لەسەر رووداوەکە 12 کەس دەستگیرکراون.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەربارەی ڕووداوەکەی دوێنێی هەولێر کە چەند گەنجێکی کورد و عەرەب و بە شەڕ هاتن ڕایگەیاند، ئەو کارە هەڵسوکەوتێکی شەخسییە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە کار و هەڵسوکەوتی لەو شێوەیە نادەن و 12 کەسیش لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراون.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: رووداوەکە پەیوەندی بەهیچ لایەنێکەوە نییە و ئەم شەڕەش لەگەڵ دابونەریتی هەولێردا ناگونجێت و جێی قبوڵکردن نییە.
نەوزاد هادی ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی لە دژی ئەو کەسانە گیراوەتەبەر و ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە نە کاری ئێمە و نە فەرهەنگ و نە سیاسەتی ئێمەیە.
دەربارەی ئەوەی کە کێشە و شەڕەکە لەسەر چی بووە، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا دۆسیەی ئەو ڕووداوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت، کە لێکۆڵینەوەکان تەواوبوون، ئەو کاتە دەزانرێت لەسەر چی بووە.
نەوزاد هادی ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر ڕووداوەکە هیچ کەسێک داوای تۆمارنەکردووە و ئەوان لە ڕێگەی داواکاری گشتی و خۆیانەوە ڕێوشوێنەکان لە بەرامبەر ڕوداوەکە دەگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانە کە بۆ گەشتیاری هاتبوونە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مۆڵەتەکەیان تەواوبووە و لەگەڵ گروپەکەی خۆیان گەڕاونەتەوە و هیچ سکاڵایەکیشیان تۆمارنەکردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی لە نێوان چەند گەنجێکی کورد و عەرەبدا لە هەولێر ڕوویدا بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئهو گهنجه عهرهبانه لهگهڵ گروپێكی گهشتیاری له شاری بهسڕەی باشووری عێراقهوه بۆ گهشت هاتوونهته ههولێر و بهپێی وتهی سهرپهرشتیارانی كۆمپانیاكه، هۆكاری ئاڵۆزییهكه گهنجه عهرهبهكان بوون كه چهند دروشم و قسهیهكیان وتووه و دواتر كاردانهوهی ژمارهیهك گهنجی كوردی لێكهوتووهتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.