وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-2-2018 بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئەنقەرە دەکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه. ئەمە سێیەم سەردانی تیلەرسنە بۆ تورکیا لەدوای دەستبەکاربوونییەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرس دەکات کە گرنگترینیان رەوشی سووریا و ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرینە.
سه‌ردانه‌كه‌ی ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ توركیا له‌كاتێكدایه، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره نیگه‌ران و توڕه‌ن، داوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ش له هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن له منبج، بۆیه گفتوگۆكان كارێكی قورس ده‌بن.
یەپەگە خاڵی سەرەکی ناکۆکی نێوان واشنتن و ئەنقەرەیە، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕڤانان وایکردووە خراپی پەیوەندییەکانیان بگاتە ئاستێکی بەرز. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند 550 ملیۆن دۆلار بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له سووریا ته‌رخانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.