Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 07:27

زانیاری لەبارەی ئەو بوومەلەزەیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە یەمەن رووی دا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە رۆژهەڵاتی كەناراوەكانی كەنداوی عەدەن لە یەمەن رووی دا، بوومەلەرزەكە ئەوەندە بەهێز بووە لە دووری ناوچەی روودانەكە هەستی پێ كراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی یەمەن بڵاوی كردۆتەوە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێرەكانی یەكەمی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی روویداوە.

چەقی بوومەلەرزكە لە كەنداوی عەدەن و 173 كیلۆمەتر دوور بووە لە كەناراوەكانی یەمەن.

هێزی بوومەلەرزەكە 6.2 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، بەهۆی بەهێزییەكەی خەڵك لە دووری چەقی بوومەلەرزەكە هەستیان پێ كردووە.

حكوومەتی یەمەن تا ئێستا هیچ زانیارییەكی لەبارەی بوونی زیانی گیانی و ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە بڵاو نەكردۆتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.