Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:16

مەکگۆرک: ئەمەریکا پشتیوانی حکومەتێکی بەھێز و یەکگرتوو دەکات بۆ ھەرێم

وێنه‌ی برێت مەکگۆرک و ھەردوو، پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%


برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پشتیوانی حکومەتێکی بەھێزو یەکگرتوو دەکات، بۆ ھەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا.

مەکگۆرک، دوای بینینی ھەردوو، پارێزگاری سلێمانی و ھەولێر و وەزیری پلاندانانی ھەرێم، لە کۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراق، لەکۆیت، لەتویتەری خۆی نوسیویەتی، خۆشحاڵبووم بە بینین و کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارانی ھەولێر و سلێمانی و ھەروەھا وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە بەشێک بوون لەشاندی عێراقی بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ھەروەھا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بەھێزو یەکگرتوو دەکات لەناو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدڕاڵدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.