له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره له كورستان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به گه‌شتی عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له كۆنگره‌كه‌دا شێخ عاسم بەرزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره رایگه‌یاند: یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیار له باره‌ی گه‌شتی عومره‌كارانه‌وه ده‌درێت.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا 43 عومره‌كار گه‌شتی سعودیه‌یان كردووه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پار جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه چونكه پار ساڵ تا كاتی ئێستای ئه‌مساڵ 7 هه‌زار كه‌س گه‌شتی عومره‌یان بۆ وڵاتی سعودییه ئه‌نجامدابوو، هه‌روه‌ها به كۆی گشتی ساڵی پار زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س گه‌شتی عومره‌یان ئه‌نجامدا.
شێخ عاسم بەرزنجی گوتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو میكانیزمی گه‌شتی عومره دیاری ده‌كرێت و گه‌شتته‌كانیش راسته‌وخۆ ده‌بن و به پێی خزمه‌تگوزاریه‌كانیش نرخی گه‌شته‌كان دیاری ده‌كرێت و فڕۆكه‌كان بۆ گه‌شتی عومره‌كاران ئاماده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.