Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:22

به‌وێنه‌وه‌ .. به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم بووژایه‌وه‌

ئومێدی ساڵێكی ته‌ڕی بۆ ناوچه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای بێ ئومێدبوونی هاووڵاتییان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم و ئه‌گه‌ری وشكه‌ ساڵی، به‌و هۆی كاریگه‌ریی بارانی دوو رۆژی رابردوو، شه‌وی رابردوو ئاوی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم بووژایه‌وه‌ و وه‌ك خه‌ڵك و گه‌شتیاران رایده‌گه‌یه‌نن،ئومێدی ساڵێكی ته‌ڕی بۆ ناوچه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌شی پێشبینی، بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور كارده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوه‌ڕاستی عێراق، باران بارین به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بارێت و پاشان باران بارین روو له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.