Erbil 30°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:23

عه‌دنان که‌رکوکی: یه‌کێتی هه‌ر رۆژه‌ و که‌سێک بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک کاندید ده‌کات

تائێستا هه‌ر دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكه‌
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیان ی پارتی  رایده‌گه‌ێنێ، یه‌كێتی هه‌ر رۆژه‌ و كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كاندید ده‌كات و تائێستاش هه‌ر دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ،پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكه‌، چونكه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

عه‌دنان كه‌ركوكی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیان ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆباڵی هه‌ڵنه‌بژاردنی پارێزگاری كه‌ركوكی خسته‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتی وبه‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: یه‌كێتی له‌نێو خۆیدا یه‌كده‌نگ نییه‌، هه‌ر رۆژه‌ و كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كاندید ده‌كات.

گوتیشی: دكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم تائێستا پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكه‌، چونكه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.